عربي / كوردي
حيث شنت القوات العسكرية التركية عمليات خطيرة تمس سلامة المواطنين العراقيين في أقليم كردستان العراق،
وبالوقت الذي نؤكد فيه أن من حق الدول ان تحفظ امنها القومي الا أن ذلك يجب ان لايكون بطرق تنافي الاطر القانونية والدولية وان يحفظ سيادة الدول الاخرى وعليه يجب ان يكون من خلال التباحث مع العراق، فليس من المقبول أن تباشر بعمليات من شأنها ضرب السيادة العراقية وتنذر بأنهاء حياة العراقيين في هذه المناطق.
ان البيت الوطني يدعو الحكومة العراقية الاتحادية وحكومة الأقليم لإتخاذ موقف قوي وموحد لردع هذه التصرفات الخطيرة ،وضرورة التعامل وفق الأعراف الدولية من خلال الطلب من مجلس الأمن الدولي للتعامل بجدية مع هذا الأنتهاك الواضح لسيادة الدولة العراقية.
پارتی(البیت الوطني- ماڵی نیشتیمانیی) بەتوندیی سەرکۆنەکردنی خۆی بۆ دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق رادەگەیەنێت، و ئەمەش دوای ئەوەی کەوا سوپای تورکیا چەند ئۆپەراسیۆنێکی دڕاندانەی ئەنجامدا کەوا راستەوخۆ مەترسیی بۆ سەر سەلامەتیی هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان درووستکرد. ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کەوا تورکیا مافی گفتوگۆکردنی لەگەڵ عێراقدا هەیە دەربارەی هەر رووداو و و پێشهاتێک کە پێیوایە مەترسیین بۆ سەر ئاسایشە نیشتیمانییەکەی، وەگەرنا بەبێ گفتوگۆی دیبلۆماسیی مافی ئەوەی نییە کەوا سەروەریی خاکی عێراق پێشێل بکات و دەست بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنگەلێک بکات کەوا ژیانی عێراقییەکانی ئەو ناوچانە بخاتە مەترسییەوە.
لە هەمان کاتدا پارتی ( البیت الوطني – ماڵی نیشتیمانیی) داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند دەکات کەوا هەڵوێستی بوێرانە و جدیی و هاوبەش وەربگرن و رابگەیەنن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هەڵسوکەوتە ترسناکانە و هەروەها لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر گرنگیی و پێویستیی گرتنەبەری رێگەی ئاخاوتن و ڕووکردنە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکاتەوە بۆ نەهێشتن و کۆتاییپێهێنانی ئەو پێشێلکاریی و مەترسییانە.
البيت الوطني
ماڵی نیشتیمانیی
18/4/2022

